بەیانی ئەمڕۆ پێنجشەممە ١ی تشرینی یەکەم ٢٠٢٠ نرخی بەرمیلێک نەوتی خاوی برێنت بە ٤٢ دۆلار و ٣٨ سەنت فرۆشرا و نەوتی تەکساسیش بە ٤٠ دۆلار و ٢٨ سەنت مامەڵەی پێوەکرا.
نرخی نەوت بەراورد بە دوو ڕۆژی رابردوو بۆ هەر بەرمیلێک یەک دۆلاری لەدەستداوە، ئەوەش بە هۆی کەمبوونەوەی خواست لەسەری و زیادبوونی ئاستی بەرهەمهێنان لەلایەن وڵاتانی بەرهەمهێنەوە.
بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا کاریگەری خراپی کردووەتە سەر نرخی نەوت بەوپێیەی لە وڵاتانی بەکاربەر بەهۆی وەستانی کەرتی پیشەسازییانەوە خواستیان لەسەر کڕینی نەوت کەمی کردووە.
ليست هناك تعليقات:
إرسال تعليق