زۆرترین ژمارەی تووشبوون بە کۆرۆنا لە هەرێم تۆمارکرا - پرس میدیا

إعلان فوق المشاركات

زۆرترین ژمارەی تووشبوون بە کۆرۆنا لە هەرێم تۆمارکرا

زۆرترین ژمارەی تووشبوون بە کۆرۆنا لە هەرێم تۆمارکرا

پرس میدیا
وەزارەتی تەندروستیی هەرێمی کوردستان لە راگەیەنراوێکدا، ئاماری ٢٤ کاتژمێری رابردووی تایبەت بە تووشبوانی ڤایرۆسی کۆرۆنا بڵاوکردەوە رایگەیاند زۆرترین ژمارەی تووشبوو دەستنیشانکراون.

بەپێی راگەیەنراوەکە  هەزار و ٣٠٨ تووشبووی نوێی کۆرۆنا دەستنیشانکراون کە زۆرترین ژمارە لە دهۆک بووە بە ٤٦٣ تووشبوو، ٤٢٤ لە هەولێر، ٣٣٥ لە سلێمانی، ٣٤ لە گەرمیان و لە پارێزگای هەڵەبجەیش ٥٢ تووشبوو تۆمارکراوە.

وەزارەتی تەندروستی راشیگەیاندووە  ٢٤٦ کەس لە کۆرۆنا چاکبوونەتەوە کە زۆرترین ژمارەیان لە هەولێر بووە بە ١٦٧ کەس، ١٣ کەس لە سلێمانی، ٣٨ کەس لە گەرمیان، سێ کەس لە دهۆک و لە هەڵەبجەیش ٢٥ کەس.

هەروەها  ١٧ کەس بەهۆی ڤایرۆسی کۆرۆناوە گیانیان لەدەستداوە کە زۆرترین ژمارەیان لە دهۆک بووە بە حەوت کەس، پێنج کەس لە سلێمانی، دوو کەس لە هەولێر، دوو کەس لە گەرمیان و یەک کەسیش لە هەڵەبجە.

بەپێی ئامارەکانی وەزارەتی تەندروستیی هەرێمی کوردستان تا ئێستا، ٥٨٩ هەزار و ٧٠٣ پشکنینی کۆرۆنا ئەنجامدراوە کە لە ئەنجامدا، ٦٦ هەزار و ١٣١ حاڵەتی تووشبوون بە ڤایرۆسی کۆرۆنای نوێ تۆمارکراوە.

لەو ژمارەیەش تا ئێستا، ٣٨ هەزار و ٨٠٧ کەسیان چاکبوونەتەوە و ٢٥ هەزار و ٨١ کەسیش ماون لەژێر وەرگرتنی چارەسەردان.

تا ئێستاش لە هەرێمی کوردستان دوو هەزار و ٢٤٣ کەس بەهۆی ڤایرۆسەکەوە گیانیان لەدەستداوە.

ليست هناك تعليقات:

إرسال تعليق

بابەتی پەیوەندی دار

إعلان اسفل المشاركات

ماڵپەڕی پرس میدیا

بەشە سەرەکیەکان

دواین هەواڵ

نموذج الاتصال

الاسم

بريد إلكتروني *

رسالة *

پرس میدیا - Prs Media

پرس ، دامە زراوەیەکی میدیایی پیشەیی ئازادە دەبێتە بڵند گۆ و ئاوێنەی دەنگ و ڕەنگە جیاوازە نەبیستراو و نەبینراوەکان کلتور و فەرهەنگ و هــونــەری نــیـشـتـمـانیـی دەپـارێـزێـت و خـــەمـــی هـەمـیـشەی چەسپاندنی ئاشتی کۆمەڵایەتی و پێکەوە ژیان دەبێت ، پرس میدیا مەبەستیەتی نـەوەی ئـێسـتـاو داهـاتـوی نـیـشـتـمان بە ئاگابێت لـەسـەرجــەم پـرس و پـێشهاتەکانی دەوروبەری دەیەوێت بەزمانێکی بابەتیانە ئەو نەوەیە بدوێنێت

2019 - PRSMEDIA.NET / ALL RIGHT RESERVED ©