پرس میدیا
هەندێک کەس شەوان لەناکاو بە ئاڕەقکردنێکی زۆرەوە خەبەریان دەبێتەوە بەبێ ئەوەی کەشی دەوروبەر گەرمبێت یاخود خۆیان داپۆشیبێت،بێگومان دۆخێکی ناخۆش و بێزارکەرە، ئەمانە کۆمەڵێک هۆکارن کە دەکرێت ببنە هۆی ئەم کێشەیە
– دەرمان: بەکارهێنانی هەندێک جۆری دەرمان دەکرێت ببنە هۆی دروستبوونی ئەم بارە بەتایبەتی ئەسپرین و دەرمانی ئازارشكێن یاخود دژە خەمۆکی، ئەگەر دەرمان بەکاردێنیت و توشی ئەم بارە دەبیت باشترە گفتوگۆ لەگەڵ پزیشکەکەت بکەیت.
– فشاری دەرونی: زۆربەی فشارە دەروونیەکان کێشەی خەو و ئاڵۆزی باری دەروونی بەدواوەیە و دەبنە هۆی دروستبونی ئەم بارە.
– نزمی ڕێژەی شەکر لە لەشدا: شەکرەی نزم یەکێکە لە هۆکارەکانی هەستان لە خەو بە ئارەقکردنەوە.
– هەوکردن: زۆربەی هەوکردنەکان کە لە لەشدا ڕودەدەن دەبنە هۆی دروستبونی ئەم بارە
– شێرپەنجە: ئەگەر شەو لەخەو هەستانت عارەقکردنەوەی زۆر و بەدوایدا تالێهاتن و دابەزینی کێشی لەگەڵدابوو ئەوە یەکێکە لە نیشانەکانی شێرپەنجەی لیمفەگرێکان و پێویستە بەدواداچونی بۆ بکەیت.
ليست هناك تعليقات:
إرسال تعليق