پرس میدیا
یەكێتی پیاوانی كوردستان ڕایدەگەیەنێت، ئەو پارەیەی بانكی ڕەشید بۆ ژنهێنان لە دوو حاڵەتدا بۆ كوردستان باشە، یەكەمیان لەڕووی نەتەوەیی و دووەمیش بۆ ژنهێنانی یەكەم و پاشان دووەم.
بورهان عەلی، سكرتێری یەكێتی پیاوانی كوردستان راگەیاند، بڕیارەكەی بانكی رەشید بەپێدانی 10 ملیۆن دینار بۆ ژنهێنانی دووەم لە دوو حاڵەتدا ئەگەر هەرێمی كوردستانی بگرتایەتەوە زۆر باش بوو.
ناوبراو ڕوونیكردەوە، لەڕووی نەتەوەییەوە كوردستان لەچەند ساڵی رابردوودا 25%ی كۆمەڵگەی عێراق بوو دواتر بووە 17% و پاشان 12% و باوەڕیشی وایە ئەگەر دۆخەكە وا بڕوات رەنگە كورد ببێتە 6% یان 5%، بۆیە لەو رووەوە بۆ ساڵانی داهاتووی كوردستان مەترسیدارە و پێویستی بەو پاڵپشتییەیە، چونكە ئێستا هەر بۆ نموونە لەڕووداوەكانی هاتووچۆدا زۆرترین رەگەزی نێر گیان لەدەست دەدەن یان بەكۆچی گەنجان بۆ دەرەوە.
بەوتەی بورهان عەلی، جاران پێشینەی هاوسەرگیری لە كوردستان هەبوو، بەڵام ئێستا گرنگە ئەو پاڵپشتییەی بانكی رەشید، سەرەتا بۆ ژنهێنانی یەكەم بێت لە كوردستان پاشان بۆ ژنهێنانی دووەم.
ئەم وتانەی بورهان عەلی لەکاتێکدایە کە بانقی رەشید بڕیاری داوە بەپێدانی ١٠ ملیۆن دینار بۆهەرکەسێک کەبیەوێت هاوسەرگیری دووەم بکات
No comments:
Post a Comment