پرس میدیا
ده‌زگا ئه‌منییه‌كانى عێراق ئه‌مڕۆ هه‌ینى بڵاویان كردووه، به‌ڕێوه‌به‌رى كۆمپانیاى "دایۆ"ى كۆرى كه پرۆژه‌ى به‌نده‌رى گه‌وره‌ى فاو جێبه‌جێده‌كات له پارێزگاى به‌سره،"خۆى خنكاندووه".
كۆمپانیاكه له‌گه‌ڵ بڵاوبوونەوەی هەواڵی رووداوه‌كه كاره‌كانى له به‌نده‌رى فاو راگرت، له‌لایه‌كى دیكه‌وه قایمقامى قه‌زاى فاو وه‌لید شه‌ریف رایگه‌یاند، لێكۆڵینه‌وه له كه‌لوپه‌له‌كانى شوێنى رووداوه‌كه ده‌كرێت و په‌ڕاوى لێكۆڵینه‌وه كراوه‌ته‌وه و هێزه ئه‌منییه‌كان به‌ڵگه‌كانیان كۆكردووه‌ته‌وه.
به‌وته‌ى شه‌ریفى، شوێنى رووداوه‌كه كه ته‌رمه‌كه‌ى تێدا دۆزراوه‌ته‌وه، به دوورى ١٠ كیلۆمه‌تر له به‌نده‌رى فاوهوهیه، كۆمپانیایه‌كى ئه‌منیى تایبه‌ت ناوچه‌كه ده‌پارێزێت، هه‌روه‌ها كامێراى چاودێریشى تێدایه.
رووداوه‌كه كاردانه‌وه‌ى زۆرى لێكه‌وته‌وه‌و هه‌ندێك له به‌رپرسان به چاوى گومان له رووداوه‌كه ده‌ڕوانن، به تایبه‌ت دواى چه‌ند رۆژێكى كه‌م هات له‌وه‌ى كه وه‌زاره‌تى گواستنه‌وه رایگه‌یاند، گرێبه‌ست له‌گه‌ڵ كۆمپانیاكه ده‌كه‌ن بۆ بنیاتنانى به‌نده‌رى گه‌وره‌ى فاو.
No comments:
Post a Comment