Electricity demand across Kurdistan is growing, but this comes at a cost to the government’s finances.
— Masrour Barzani پابەندین# (@masrour_barzani) October 18, 2020
We are modernising our infrastructure and improving methods of supply to reduce costs — freeing up spending for other projects to the benefit of all Kurdistanis. pic.twitter.com/Ld8xxsetUD
پرس میدیا
مەسرور بارزانی سەرۆكی حكومەتی هەرێم لە تویتەر بڵاویکردووەتەوە، خواست لەسەر كارەبا لە هەرێمی كوردستان زیادیكردووە و حكومەت رۆژانە ملیۆنێک و ٧٠٠ هەزار دۆلار بۆ كارەبا خەرجدەكات.
باسی لەوەشکردوە، داواکاریی لەسەر بەکارهێنانی كارەبا لەسەرتاسەری هەرێمی كوردستان زیادیكردووە، ئەوەش لە حسابی دارایی حكومەت دابیندەکرێت.
ئەوەشی خستووەتەڕوو، هەڵدەستن بە نوێكردنەوەی ژێرخانی كارەبا و پێشخستنی رێگاكانی بەرهەمهێنانی كارەبا، ئەوەش بە كەمكردنەوەی تێچووەكەی بۆ ئەوەی لە خەرجییەكانی پرۆژەكانی دیكەدا لەبەرژەوەندیی هاوڵاتیان بەكاربهێندرێت.
No comments:
Post a Comment