شانەی جەنگی عێراق رایگەیاند، لە هێرشێکی چەکداریدا لە قەزای حەویجە چوار پۆلیسی فیدراڵی کوژران و سێی دیکەش برینداربوون.
بەپێی زانیارییەکان ئەمشەو چەند چەکدارێکی داعش هێرشیان کردووەتەوە سەر لیوای ١٢ی پۆلیسی فیدراڵی لە قەزای حەویجە و لە سەرەتادا چەکدارەکان بە گوللـە هاوەن هێرشیانکردووە و دواتریش روبەڕوبوونەوەی چەکدارەکان هێزەکانی پۆلیس روویداوە.
شانەی جەنگی عێراق رایگەیاندووە چەکدارەکان پێشتر شەش هاوەنیان بە هێزەکەی پۆلیسی فیدڕالییەوە ناوە.
No comments:
Post a comment