پرس میدیا
پەڕلەمانتارێكی عیراقی ئاماژە بە سەرلەنوێ بڵاوبوونەوەی سوپا دەكات لە ناوچەیەكی كوردستانی، كە لەئێستادا لەڕووی ئیدارییەوە سەر بە پارێزگای دیالەیە.
ئەحمەد مەزهەر جبوری، ئەندامی پەرلەمانی عیراق لە لێدوانێكی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند، "هێزێكی سوپا دەستیكردووە بە بڵاوبوونەوە لە دەوروبەری ناحیەی قەرەتەپە و گوندەكانی نزیك چیاكانی حەمرین، كە لە ماوەی ئەم چەند مانگەی دواییدا بەهۆی جموجۆڵی گرووپەكانی سەر بە ڕێكخراوی داعش تەنگژەی ئەمنییان بەخۆوەبینی"، ئەم بڵاوبوونەوەیەش وەك پەیامێكی سوپایە بۆ دانیشتوانی ناوچەكە و بۆ ڕێگرتنە لەدووبارەبوونەوەی پێشێلكارییەكان.
وەزارەتی بەرگری لەڕێی لیوای 20 لە فیرقەی پێنج، دەستیكردووە بە گرتنەبەری ڕێوشوێن بەوتەی ئەوپەرلەمانتارەش "ئەو ناوچانە زۆر گرنگن و پشتگوێخستنیان دەبێتە مایەی ڕاگواستنی زۆرەملێی دانیشتوان "
گوندەكانی شێخ بابا و خاسەی ئیسڵاح لە نزیك جەلەولا، لەم ماوەی ئەم چەند مانگەی دواییدا چەند پێشێلكارییەكی ئەمنییان بەخۆوەبینی، كە بوونە مایەی كوژران و برینداربوونی زۆرێك لە هاووڵاتیانی ناوچەكە.
هەردوو ناحیەی قەرەتەپە و جەلەولا، بە ناوچە كوردستانییەكانی دەرەوەی ئیدارەی هەرێمی كوردستان دادەنرێن و لەئێستاشدا لەڕووی ئیدارییەوە سەر بە پارێزگای دیالەن.
No comments:
Post a comment