پرس میدیا
دوای بڵاو بونەوی هەواڵی مردنی عیزەت دوری جێگری سەدام حسێنی سەرۆکی پێشووی ڕژێمی بەعس لەنەخۆشخانەیەکی هەولێر حکومەتی هەرێمی کوردستان روونکردنەوەیەکی بڵاو کردەوە.
دەقی روونکردنەوە:
هەواڵی مردنی عیزەت دوری جێگری سەددام حسێنی سەرۆكی پێشووی رژێمی بەعس لە نەخۆشخانەیەكی هەولێر بنەمای نییەو دورە لەڕاستی.
رۆژنامەی (اخبار الخلیج) كە رۆژنامەیەكی بەحرەینییە، لە راپۆرتێكدا بڵاویكردەوە: عزەت دووری جێگری سەرۆكی پێشووی رژێمی بەعس لە نەخۆشخانەیەكی شاری هەولێر مردووە.
كەسوكارەكەی دەلێت، عزەت دووریان بردووەتەوە لە شوێنێكی نزیك لە قەزای دۆر بەخاكیان سپاردووە.
جوتیار عادل وتەبێژی حكومەتی هەرێمی کوردستان
No comments:
Post a Comment