پرس میدیا
زۆرجار لێرە و لەوێ بانگەشەی ئەوە دەکرێت، کە ئیندۆمی زیانی بۆ تەندروستی هەیە و هۆکارێکە بۆ توشبوون بە شێرپەنجە.
لە هەواڵێکی ماڵپەڕی "یو ئێس ئەی تودەی"، باس لەو بانگەشەیە کراوە کە دەڵێت، "ئیندۆمی هۆکارێکە بۆ توشبوون بە شێرپەنجە" و بەپێی توێژینەوەکان تا ئێستا هیچ بەڵگەیەکی یەکلاییکەرەوە نییە کە ئەم بۆچوونە پشتراستبکاتەوە.
ئاماژە بەوەشکراوە، ئەو کەسانەی بڕوایان بەو بۆچوونە هەبوو، دەیان وت کە ئیندۆمی و چەند خۆراکێکی تر بڕێک لە مۆمی تێدایە کە یارمەتی ئیندۆمییەکە دەدات بەیەکەوە نەنووسێت، بەڵام ئەم زانیاریە راست نییە و ئیندۆمییەکان هیچ جۆرە مۆمێکیان تێدا نییە.
یەکێکی تر لەو زانیاریانەی کە بە هەڵە لەنێو خەڵکیدا بڵاوبووەتەوە ئەوەیە، کە ئیندۆمی ماددەی فۆمی پۆلیستۆنی تێدایە (ماددەیەکی هایدرۆکاربۆنییە لە دروستکردنی تایەدا بەکاردێت) و ئەمەش بەهەمان شێوەی زانیارییەکەی تر، هیچ بەڵگەیەکی ئەوتۆی لەسەر نییە.
No comments:
Post a Comment