ئەنجوومەنی سیاسی هاوپەیمانیی نیشتمانی بەبۆنەی ساڵیادی لەدایکبوونی پێغەمبەری ئیسلامی موحەمەد درودی خودای لەسەر بێت، پیرۆزباییەک ئاراستەی سەرجەم موسوڵمانانی جیهان و کوردستان و عێراق دەکات.
دەقی پیرۆزباییەکەی ئەنجوومەنی سیاسی هاوپەیمانیی نیشتمانی
بەناوی خوای گەورە و میهرەبان
پیرۆزبایی گەرم ئاراستەی سەرجەم موسڵمانانی کوردستان و عێراق و جیهان دەکەین بەبۆنەی ساڵیادی لەدایکبوونی پێغەمبەری ئیسلام محەمەد دروودی خوای لەسەربێت.
جێگەی خۆیەتی ئەم ساڵیادە بکەینە وێستگەیەک بۆپێداچوونەوە لە کارو هەڵسوکەوتەکانمان و پەند وەرگرتن لە ئاکاری بەرز و جوانی ئەو لە پێکەوەژیان و لێبووردەیی، بۆ هێنانەدی ئاشتی و ئاشتەوایی نێوان پێکهاتەکانی کۆمەڵگە و لە پێناو ئارامی و ئاوەدانی و خۆشگوزەرانی هاوڵاتیاندا بەبێ جیاوازی.
بە هیوای کۆتاییهاتنی سەرجەم گرفت و نەهامەتییەکان و ساغ و سەلامەتی و تەندروستباشیی بۆهەموولایەک.
ئەنجومەنی سیاسیی
هاوپەیمانیی نیشتمانی
29/10/2020
No comments:
Post a Comment