پرس میدیا
وەزارەتی ناوخۆی عیراق ڕایدەگەیەنێت، بەرپرسێكی باڵای داعش و براكەی لە ویلایەتی فەلوجەی داعش دەستگیركران.
وەزارەتی ناوخۆی عیراق لە ڕاگەیەنراوێكدا ئاماژە بۆ ئەوە دەكات، دوای ئەوەی مەفرەزەكانی هەواڵگری عیراقی و هێزەكانی پۆلیسی فیدڕاڵی چاودێری ووردیان خستبووە سەری و لەفەلوجەوە بەرەو بەغدا ڕۆیشتبوو، بەرپرسی هەواڵگری داعش لە ویلایەتی فەلوجە لە بەغدا دەستگیركرا.
ئاشكراشیكرد، لەكاتی دەستگیر كردنی ئەو بەرپرسەی داعشدا، براكەشی كە یاریدەدەریەتی دەستگیركراوە و لەدانپێدانانە سەرەتاییەكاندا دانی بەتاوانەكانیدا ناوە كە لە چەندین كردەوەی تیرۆرستیدا بەشداریكردووە شایەنی باسە شانە نوستووەکانی داعش بەرداوام پشێویو ئاڵۆزی لەناوچەکەدا دروستدەکەن
No comments:
Post a Comment