پرس میدیا
وەزارەتی تەندروستی حكومەتی هەرێم رایگەیاند، بەڕێوەبەری دڵنیایی جۆری لە دیوانی وەزارەت بەهۆی توشبونی بە كۆرۆنا گیانی لەدەستدا.
وەزارەتی تەندروستی حكومەتی هەرێم رایگەیاند،"(د. زوهەیر کەریم حەوێز) پزیشکی پسپۆڕ و بەڕێوەبەری دڵنیایی جۆری لە دیوانی وەزارەتمان، بەداخەوە بە نەخۆشی ڤایرۆسی کۆڕۆنای نوێ COVD19 كۆچی دوایی کرد."
لەو بارەیەوە سامان بەرزنجی، وەزیری تەندروستی حكومەتی هەرێم وێڕای ناردنی پەیامی سەرەخۆشی رایگەیاند،"خوالێخۆشبو خزمەتێکی زۆری بواری پسپۆڕی و پڕۆژەکانی دڵنیایی جۆری و بواری کارگێڕی کردوە، لە دیوانی وەزارەتی تەندوستی ڕۆڵی زانستی بەرچاوی هەبو بۆ دڵنیایی جۆری لە بواری خزمەتگوزاریەکانی تەندروستی."
No comments:
Post a Comment