ئەگەر ئەمریکا لەعێراق نەچێتە دەرەوە تەرمەکانیان دەنێرینە دەرەوە - پرس میدیا

إعلان فوق المشاركات

 ئەگەر ئەمریکا لەعێراق نەچێتە دەرەوە تەرمەکانیان دەنێرینە دەرەوە

ئەگەر ئەمریکا لەعێراق نەچێتە دەرەوە تەرمەکانیان دەنێرینە دەرەوە


پرس میدیا 

وتەبێژی گروپی چەکداریی حزبوڵای عێراق ڕایگەیاند، ئەگەر ئەمریکا لە عێراق نەچێتە دەرەوە ئەوا دەبێت کەسێک بێت تەرمەکانی ئەوان لە خاکی عێراقدا بباتەدەرەوە.


محەمەد موحیی، وتەبێژی گروپی چەکداریی حزبوڵای عێراق لە چاوپێکەوتنێکدا لەگەڵ کەناڵی مسیرەی عێراقی دوێنێ 9ی تشرینی یەکەم ڕایگەیاند، "ئەگەر ئەمریکییەکان پێداگربن لە مانەوەیان لە خاکی عێراقدا ئەوا قورستر لە جاران ڕوبەڕوویان دەبینەوە".
وتەبێژەکەی حزبوڵای ڕاشیگەیاندووە، "ئێستا خەباتی عێراقی پشتی بە مستەفا کازمی سەرۆکوەزیران بەستووە بۆ دەرکردنی ئەمریکییەکان، هەرچەندە کاری دیپلۆماتیش ڕۆڵی گرنگی دەبێت لە دەرکردنی ئەمریکییەکان".
وتەبێژەکەی حزبوڵای عێراق ئاشکرایکردووە، "مانەوەی ئەمریکا لە عێراق تەنها پەیوەستە بە ئاسایشی ئیسرائیل و پچڕانی پەیوەندیی نێوان ئێران و سوریا و لوبنان".

لە دوای کوشتنی قاسم سولەیمانی، فەرماندەی پێشوی سوپای قودس و مەهدی موهەندیس ئەندامی بەڕێوبەرانی دەستەی حەشدی شەعبی، گروپی چەکداریی حزبوڵا چالاکییە سەربازییەکانی لە دژی ئەمریکییەکان دەستپێکرد و تاوەکو ئێستا دووجار لەلایەن ئەمریکییەکانەوە پێگەکانیان بۆردومان کراوە. 

ليست هناك تعليقات:

إرسال تعليق

بابەتی پەیوەندی دار

إعلان اسفل المشاركات

ماڵپەڕی پرس میدیا

بەشە سەرەکیەکان

دواین هەواڵ

نموذج الاتصال

الاسم

بريد إلكتروني *

رسالة *

پرس میدیا - Prs Media

پرس ، دامە زراوەیەکی میدیایی پیشەیی ئازادە دەبێتە بڵند گۆ و ئاوێنەی دەنگ و ڕەنگە جیاوازە نەبیستراو و نەبینراوەکان کلتور و فەرهەنگ و هــونــەری نــیـشـتـمـانیـی دەپـارێـزێـت و خـــەمـــی هـەمـیـشەی چەسپاندنی ئاشتی کۆمەڵایەتی و پێکەوە ژیان دەبێت ، پرس میدیا مەبەستیەتی نـەوەی ئـێسـتـاو داهـاتـوی نـیـشـتـمان بە ئاگابێت لـەسـەرجــەم پـرس و پـێشهاتەکانی دەوروبەری دەیەوێت بەزمانێکی بابەتیانە ئەو نەوەیە بدوێنێت

2019 - PRSMEDIA.NET / ALL RIGHT RESERVED ©