پرس میدیا
بەڕێوەبەری هاتوچۆی سلێمانی رایگەیاند، بەڕێوەبەرایەتی ھاتوچۆی ناوشار لە سلێمانی بڕیاریداوە بە نەمانی کارمەندی ھاتوچۆ لە ترافیک لایتەکانی ناو شاری سلێمانی لە رۆژدا.
سەعدوڵا عەزیز بەڕێوەبەری هاتوچۆی ناوشاری سلێمانی بە رادیۆی ترافیک ئێف ئێمی رایگەیاند، بڕیاریانداوە بە لابردنی کارمەندەکانی ترافیک لایتەکان لە رۆژدا و لەبارەی هۆکارەکەشییەوە باسی لەوەکرد، "شۆفێران ڕۆژانە بەبێ گرفت پابەندی ھێماکانی ترافیکن."
باسی لەوەشكردووە، "ئەم بڕیارە تەنھا بۆ ڕۆژ دراوە و لە ئایندەیەکی نزیکدا کامێرای چاودێری سەر ترافیک لایتەکانیش دەخرێنەوە کار."
ئەوەشی خستووەتەڕوو، لەلایەکی ترەوە بۆ ئاسانکاری ھاتوچۆی شۆفێران سلێمانیان دابەشکردووە بەسەر چەند زۆنێکدا و ھەر زۆنەو ئەفسەرێک و چەند کارمەندێکی بۆ دابین کراوە بۆ کەمکردنەوەی کێشەو گیر و گرفت و لۆد و قەرەباڵغی شەقامەکان.
No comments:
Post a comment