پرس میدیا
پۆلیسی راپەڕین رایگەیاند دوو برا بەهۆی دروستبوونی دەماقاڵێ لە نێوانیان تەقەیان لە یەکتر کردووە و یەکێکیان کوژراوە و ئەوی تریش بەسەختی برینداربووە.
لە راگەیاندراوێکدا پۆلیسی راپەڕین بڵاویکردەوە" ئەمشەو دوو بریندار کە هەردوکیان بران بەناوەکانی ( ئـ . م . ع ) لەدایک بووی1991 پیشەی پێشمەرگە دانیشتووی قەڵادزێ گەڕەکی هەنارۆک. وە ( ع . م .ع ) لەدایک بووی 1995 پیشەی کاسب دانیشتووی قەڵادزێ گەڕەکی هەنارۆک گەیەندرانە نەخۆشخانەی گشتی قەڵادزێ و دوای ماوەیەک یەکێکیان بەناوی ( ئـ . م . ع ) بەهۆی سەختی برینەکەیەوە لە نەخۆشخانە گیانی لەدەستدا."
لە راگەیەندراوی پۆلیسدا هاتووە" ئەو دوو برایە لە ماڵی خۆیان بەهۆکارێکی نەزانراو دەمەقاڵی لەنێوانیاندا دروست بووە و دواتر بۆتە شەڕیان کە هەردوکیان چەکی جۆری دەمانچە و تاپڕیان بەکار هێناوە و تەقەیان لەیەکتری کردووە کە شوێنەواری فیشەک بەسەر جەستەی مردووەکە و شوێنەواری ساچمەش بە سەر جەستەی بریندارەکەوە هەیە."
لە راگەیەندراوەکەدا ئەوەش هاتووە "بەهۆی سەختی برینەکەیەوە بریندارەکە بەڕێکرا بۆ سلێمانی و دوای گرتنەبەری ڕێوشوێنی یاسایی تەرمەکەش ڕادەستی کەسوکاری کراوەتەوە، دەستیش گیراوە بەسەر هەردوو چەکی بەکارهاتوو."
ليست هناك تعليقات:
إرسال تعليق