پرس میدیا
وەزارەتەکانی ئاسایش و تەندروستی و پەیمانگای لێکۆڵینەوەی بایۆلۆجی ئیسرائیل رێککەوتوون لەسەر ئەوەی، لە ١ی تشرینی دووەمەوە، دەست بە تاقیکردنەوەی ڤاکسینی کۆرۆنا بکەن.
وەزارەتی ئاسایش لە بەیاننامەیەکدا رایگەیاندووە، تاقیکردنەوە پزیشکییەکان لەسەر مرۆڤ چەند مانگێک بەردەوام دەبێت و بە سێ قۆناغ دەبێت، کە قۆناغی یەکەم تاقیکردنەوەی ٨٠ خۆبەخشی تەندروست لە نێوان تەمەنی ١٨ بۆ ٥٥ ساڵ لە نەخۆشخانەکانی شەبا لە تەلئەبیب و هەدەسە لە ئۆرشەلیم دەبێت.
بڕیارە، تاقیکردنەوەکان رۆژی یەکشەممەی داهاتوو لەسەر دوو خۆبەخش دەستپێبکات و بەپێی وەڵامە جەستییەکانی ئەوان بۆ کوتانەکە، ڤاکسینەکە لەسەر ٨٠ خۆبەخشی دیکە تاقیدەکرێتەوە، کە لە هەر سەنتەرێکی پزیشکیدا ٤٠ کەس وەریدەگرێت.
هاوکات، وەک بەشێک لە تاقیکردنەوەکە لیژنەیەک پێکدەهێنرێت بۆ چاودێریکردنی خۆبەخشەکان بۆ ماوەی سێ هەفتە، دواتر بەپێی پشکنینەکان لیژنەکە بڕیار دەدات کە ئایا کاریگەرییە لاوەکییەکان لە ناو خۆبەخشەکاندا دەردەکەوێت یان نا.
No comments:
Post a comment