پرس میدیا
مامۆستایەکی خانەنشین دەکوژرێت شەوی رابردوو چوارتۆمەت بار بەمەبەستی دزیکردن چونەتە سەر ماڵێک لەقەزای خاڵس و خاوەنی مالەکەیان کوشتووە کەمامۆمۆستایەکی خانەنشین بووە،چوار تۆمە٦ت بارەکەش لەلایەن پلیسەوە دەست گیر کران.
سەرچاوەیەکی ناوخۆیی پارێزگای دیالە بە رۆژنامەنوسانی راگەیاند، روداوەکە لەدوری 15 کیلۆمەتر لەسنوری بەعقوبە رویداوە و دوای کوشتنی ئەو مامۆستایە کە تەمەنی 80 ساڵ بوە، هەندێك پارە و کەلوپەلی ناو ماڵەکەیان بردوە و هەڵاتون، بەڵام لەلایەن هێزە ئەمنییەکان و بە هاوکاری خەڵكی ناوچەکە هەر چوار تۆمەتبارەکە دەستگیرکراون.
بونی روداوەکانی تاوانکاری لەسنوری پارێزگای دیالە بە بەردەوامی تۆماردەکرێن و بەشێکی روداوەکانیش بۆ کاریگەرییە نەرێنییەکانی تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان دەگەڕێندرێتەوە کە بوەتە هۆی زیادبونی حاڵەتەکانی توندوتیژی وەک شارەزایان باسی دەکەن
ليست هناك تعليقات:
إرسال تعليق