سوپای عێراق لە ناو تونلێکدا سێ چەکداری داعش گەمارۆ دەدات و دواتر تونێلەکە بەسەریاندا دەتەقێنێتەوە.
شانەی راگەیاندنی ئەمنی سەربە ئۆپەراسیۆنە هاوبەشەکان لە راگەیەنراوێکدا ئاماژەی بەوە کردووە کە هێزێکی ئەمنی لە میانی ئۆپەراسیۆنێکی سەربازییدا لە دۆڵی سەرسار باکووری رۆژئاوای وڵات، سێ چەکداری داعشیان لەناو تونێلێکدا دەست نیشان کردووە و دواتر تۆنێلەکەیان تەقاندووەتەوە و تیرۆریستانەکانیش کوژراون.
رۆژی چوارشەممە، سوپای عێراق بە پشتیوانی هاوپەیمانی نێودەوڵەتی ئۆپەراسیۆنێکی فراوانی بۆ راوەدوونانی پاشماوەکانی داعشی لە دۆڵی سەرسار دەستپێکردووە کە دەکەوێتە نێوان پارێزگاکانی سەڵاحەددین و نەینەوا و ئەنبار.
No comments:
Post a comment