پرۆژەی نیشتەجێبوونی نوێ دروستدەکرێت - پرس میدیا

إعلان فوق المشاركات

پرۆژەی نیشتەجێبوونی نوێ دروستدەکرێت

پرۆژەی نیشتەجێبوونی نوێ دروستدەکرێت

پرس میدیا


سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، دەیانەوێت نرخی شوێنی نیشتەجێبوون بۆ خەڵک هەرزان بکەن، لەبەر ئەوەش وەبەرهێنان لە پرۆژەکانی نیشتەجێبوون لە سەرانسەری هەرێمی کوردستاندا دەکەن، دەشڵێت، "بە بودجەی ٣٣٢ ملیۆن دۆلار ٤٢ پرۆژەی نیشتەجێبوونی هەرزان دروستدەکەین".


مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە تویتێکدا ئاماژەی بەوەکردووە، "دەمانەوێت نرخی شوێنی نیشتەجێبوون بۆ خەڵک هەرزان بکەین، لەبەر ئەوەشە وەبەرهێنان لە پرۆژەکانی نیشتەجێبوون لە سەرانسەری هەرێمی کوردستاندا دەکەین".


دەشڵێت، بە بودجەی ٣٣٢ ملیۆن دۆلار ٤٢ پرۆژەی نیشتەجێبوون و بیناسازییان خستووەتەگەڕ.


باسی لەوەشکردووە، "ئەمە وادەکات شوێنەکانی نیشتەجێبوون نرخیان بۆ هاوڵاتیانی هەرێمی کوردستان گونجاوبێت و ژیانێکی شەرەفمەندانە بژین."


رۆژی ١٥ی ئەم مانگەش، مەسرور بارزانی هەر لە تویتەری خۆی بڵاویکردەوە، هەرێمی کوردستان وەبەرهێنان دەکات بۆ داهاتوو بەڕووی وزەی پاکتر و هەرزانتر، ئەوەش دەکرێت ببێتە سێکتەرێکی گەورە لە گەشەسەندنی ئابوریی هەرێمی کوردستان.

ليست هناك تعليقات:

إرسال تعليق

بابەتی پەیوەندی دار

إعلان اسفل المشاركات

ماڵپەڕی پرس میدیا

بەشە سەرەکیەکان

دواین هەواڵ

نموذج الاتصال

الاسم

بريد إلكتروني *

رسالة *

پرس میدیا - Prs Media

پرس ، دامە زراوەیەکی میدیایی پیشەیی ئازادە دەبێتە بڵند گۆ و ئاوێنەی دەنگ و ڕەنگە جیاوازە نەبیستراو و نەبینراوەکان کلتور و فەرهەنگ و هــونــەری نــیـشـتـمـانیـی دەپـارێـزێـت و خـــەمـــی هـەمـیـشەی چەسپاندنی ئاشتی کۆمەڵایەتی و پێکەوە ژیان دەبێت ، پرس میدیا مەبەستیەتی نـەوەی ئـێسـتـاو داهـاتـوی نـیـشـتـمان بە ئاگابێت لـەسـەرجــەم پـرس و پـێشهاتەکانی دەوروبەری دەیەوێت بەزمانێکی بابەتیانە ئەو نەوەیە بدوێنێت

2019 - PRSMEDIA.NET / ALL RIGHT RESERVED ©