لەکاتی پاک کردنەوەی چەکەکەی گەنجێک بەسەختی بریندار بوو - پرس میدیا

إعلان فوق المشاركات

لەکاتی پاک کردنەوەی چەکەکەی گەنجێک بەسەختی بریندار بوو

لەکاتی پاک کردنەوەی چەکەکەی گەنجێک بەسەختی بریندار بوو


پرس میدیا 

پۆلیسی ڕاپەڕین رایگەیاند، بەیانی ئەمڕۆ گەنجێکی تەمەن 31 ساڵ لە ناحیەی حاجیاوا بە گولەیەکی چەکی جۆری دەمانچە برینداربوە و لە ئێستا دۆخی تەندروستی جێگیرە.

بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی ڕاپەڕین بڵاویکردەوە، "بەرەبەیانی ئەمڕۆ شەممە هێزەڪانمان لە بنکەی پۆلیسی حاجیاوا ئاگادارکرانەوە بە بونی بریندارێك بەناوی (ٲ، م، م) لە ڕەگەزی نێر تەمەن 31 ساڵ پیشە (پ،م) دانیشتوی ناحیەی حاجیاوا گەڕەڪی/سەردەم دوای گواستنەوەی بۆ نەخۆشخانەی گشتی ڕانیە چارەسەری پێویستی بۆ ئەنجامدرا لە ئێستادا باری تەندروستی جێگیرە. 

ئاماژەی بەوەشکردوە، بەوتەی کەسوکاری لەکاتی پاکردنەوەی چەکەکەی لە جۆری دەمانچە فیشەکێك لە دەستی دەرچوە و بوەتە هۆی برینداربونی.

بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی ڕاپەڕین باسی لەوەشکردوە، دادوەر بڕیاریدا بە دەست بەسەرداگرتنی چەکی تەقەپێکراو و چاودێریکردنی باری تەندروستی سکاڵاکار و لەکاتی باشتربونی باری تەندروستی ئامادەی بەردەم دادوەربکرێت، بە مەبەستی وەرگرتنی وتە لێی و مەلەفی لێکۆڵینەوە بۆ ڕوداوەکە کراوەتەوە لێکۆڵینەوە لە روداوەکە بەردەوامە.

ليست هناك تعليقات:

إرسال تعليق

بابەتی پەیوەندی دار

إعلان اسفل المشاركات

ماڵپەڕی پرس میدیا

بەشە سەرەکیەکان

دواین هەواڵ

نموذج الاتصال

الاسم

بريد إلكتروني *

رسالة *

پرس میدیا - Prs Media

پرس ، دامە زراوەیەکی میدیایی پیشەیی ئازادە دەبێتە بڵند گۆ و ئاوێنەی دەنگ و ڕەنگە جیاوازە نەبیستراو و نەبینراوەکان کلتور و فەرهەنگ و هــونــەری نــیـشـتـمـانیـی دەپـارێـزێـت و خـــەمـــی هـەمـیـشەی چەسپاندنی ئاشتی کۆمەڵایەتی و پێکەوە ژیان دەبێت ، پرس میدیا مەبەستیەتی نـەوەی ئـێسـتـاو داهـاتـوی نـیـشـتـمان بە ئاگابێت لـەسـەرجــەم پـرس و پـێشهاتەکانی دەوروبەری دەیەوێت بەزمانێکی بابەتیانە ئەو نەوەیە بدوێنێت

2019 - PRSMEDIA.NET / ALL RIGHT RESERVED ©