"هەر جوڵەیەك بیەوێت خزمەت بە ئاینی ئیسلام و هاوڵاتیان و نیشتیمان بكات پێویستە زانایان و بانگخوازان ڕۆڵیان تێیدا هەبێت" - پرس میدیا

إعلان فوق المشاركات

"هەر جوڵەیەك بیەوێت خزمەت بە ئاینی ئیسلام و هاوڵاتیان و نیشتیمان بكات پێویستە زانایان و بانگخوازان ڕۆڵیان تێیدا هەبێت"

"هەر جوڵەیەك بیەوێت خزمەت بە ئاینی ئیسلام و هاوڵاتیان و نیشتیمان بكات پێویستە زانایان و بانگخوازان ڕۆڵیان تێیدا هەبێت"


پرس میدیا

ئەمینداری گشتی یەكگرتووئیسلامی كوردستان رایگەیاند،" پێویستە زانایان و بانگخوازان نەچاویان لە دەسەڵات بێ و نە لەخەڵك بێت، هەست دەكەین پیلان دژی ئاینی ئیسلام هەیە". 


وتیشی، نابێت زانایان چاویان لە دەمی خەڵكی و تۆڕە كۆمەڵایەتیەكان بێت و بیانەوێت لەوێوە بڕۆنە ناو هاوڵاتیان، یان چاویان لە قبوڵی دەسەڵات بێت ئەوە كارەساتەو پێویستە زانایان و بانگخوازان نەچاویان لە دەسەڵات بێ و نە لەخەڵك بێت، بەڵكو چاویان لەسەر ڕەزامەندی خودا بێت. 

لەمیانەی كۆنفرانسی پێنجەمی زانایان كە لە ئامەد بەشێوەی ئۆنلاین بەڕێوەدەچێت، ئەمینداری یەكگرتووی ئیسلامی وتیشی: هەست دەكەین پیلان دژی ئاینی پیرۆزی ئیسلام هەیە و لە هەمو سەردەمەكانیشدا ئەو پیلانانە هەبوون.


سەڵاحەدین بەهادین وتیشی:" دەستانێكی بێگانە لەڕووی هەواڵگری و دەسگا تایبەتەكانەوە پەرەی پێدەدەن و هەمیش دەیانەوێت بیناسێنن بە ئیسلامی ڕاستەقینەو هەر دەنگێك دژ نەبێت بەوە ئەوە بە كەمتەرخەمی تۆمەتبار دەكرێت كە بەداخەوە ئەوە فێڵێكی گەورەیە".

ليست هناك تعليقات:

إرسال تعليق

بابەتی پەیوەندی دار

إعلان اسفل المشاركات

ماڵپەڕی پرس میدیا

بەشە سەرەکیەکان

دواین هەواڵ

نموذج الاتصال

الاسم

بريد إلكتروني *

رسالة *

پرس میدیا - Prs Media

پرس ، دامە زراوەیەکی میدیایی پیشەیی ئازادە دەبێتە بڵند گۆ و ئاوێنەی دەنگ و ڕەنگە جیاوازە نەبیستراو و نەبینراوەکان کلتور و فەرهەنگ و هــونــەری نــیـشـتـمـانیـی دەپـارێـزێـت و خـــەمـــی هـەمـیـشەی چەسپاندنی ئاشتی کۆمەڵایەتی و پێکەوە ژیان دەبێت ، پرس میدیا مەبەستیەتی نـەوەی ئـێسـتـاو داهـاتـوی نـیـشـتـمان بە ئاگابێت لـەسـەرجــەم پـرس و پـێشهاتەکانی دەوروبەری دەیەوێت بەزمانێکی بابەتیانە ئەو نەوەیە بدوێنێت

2019 - PRSMEDIA.NET / ALL RIGHT RESERVED ©