پرس میدیا
سەرۆکایەتی پەرلەمانی کوردستان رایگەیاند سێشەممەی داهاتوو کۆبوونەوەی ئاسایی پەرلەمان بەڕێوەدەچێت و یەکێک لە بڕگەکانی کۆبوونەوەکە تایبەت دەبێت بە پرساندنی وەڵامەکانی حکوومەتی هەرێم کە لەپەرلەمان میوانداری کرا.
بەپێی راگەیەندراوی سەرۆکایەتی پەرلەمان رۆژی سێشەممە ٢٧ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٠ کۆبوونەوەی ئاسایی پەرلەمان بەڕێوەدەچێت.
بەرنامەی کاری کۆبوونەوەکە لە سێ تەوەر پێکهاتووە، تەوەری یەکەم خوێندنهوهی یهكهم بۆ ژمارەیەک ئهم پێشنیازهیاسا دەکرێت تەوەری دووەم دانانی پەرلەمانتار عومەر عەبدوڵلا فەتاح لهلیژنهی دارایی و كاروباری ئابووری.
تەوەری سێیهم تایبەت دەکرێت بە گفتوگۆی پرساندن و وهڵامهكانی سهرۆكی ئهنجوومهنی وهزیران و جێگری سهرۆكی ئهنجوومهنی وهزیران و وهزیری دارایی و ئابووری کە لە کۆبوونەوەی پێشووی پەرلەماندا ئامادەبوون.
ئەمە لە کاتێکدایە پێشتر 23 پەرلەمانتاری ئۆپۆزیسیۆن داوای پرساندنی سەرۆکی حکومەت و جێگرەکەی و وەزیری داراییان کردبوو.
رۆژی 18ی ئەم مانگە، هێمن هەورامی، جێگری سەرۆکی پەرلەمانی کوردستان رایگەیاند: "سەرۆکایەتی پەرلەمانی کوردستان لە رۆژی 30ی ئەیلوول ئەو نووسراوەی رەوانەی سەرۆکایەتی ئەنجوومەنی وەزیران کردووە، کە تایبەتە بە بابەتی پرساندن و پێش وادەی خۆشی ئەنجوومەنی وەزیران وەڵامی پرساندنەکەی داوەتەوە، بۆیە لە نزیکترین دانیشتنی پەرلەمان هەم پرساندنەکەو هەم وەڵامی پرساندنەکە دەخەنە بەرنامەی کار".
No comments:
Post a comment