سلێمانی.. تەرمی یەکەم قوربانی کۆرۆنا لە گۆڕەکەی دەرهێنرایەوە - پرس میدیا

إعلان فوق المشاركات

سلێمانی.. تەرمی یەکەم قوربانی کۆرۆنا لە گۆڕەکەی دەرهێنرایەوە

سلێمانی.. تەرمی یەکەم قوربانی کۆرۆنا لە گۆڕەکەی دەرهێنرایەوە

پرس میدیا
بەیانی ئەمڕۆ سێشەممە ١٣ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٠ تەرمی یەکەم مامۆستای ئاینی کە لە سلێمانی بە کۆرۆنا گیانی لەدەستدا لە گۆڕەکەی دەرهێنرایەوە لە گۆڕستانی سەیوان خاک سپێردرایەوە.

مامۆستا مه‌لا ره‌شید كه‌ پێشنویژی مزگه‌وتی خانه‌قای مه‌حوی بوو له‌ سلێمانی، یه‌كه‌مین تووشبووی ڤایرۆسی کۆرۆنا بوو له‌ هه‌رێمی كوردستان کە بەهۆی ڤایرۆسەکەوە .ڕۆژی ٤ی ئازاری ٢٠٢٠ كۆچی دوایی كرد.

بەپێی زانیارییەکانی پرس میدیا بەیانی ئەمڕۆ  پاش حه‌وت مانگ و ٩ ڕۆژ، ل له‌سه‌ر خواستی كه‌سوكاری ته‌رمه‌كه‌ی ده‌رهێنرایه‌وه‌ و گواسترایه‌وه‌ بۆ گردی سه‌یوان و له‌ نزیك گۆڕی باوكی به‌خاك سپێردرایه‌وه‌.

ئه‌وه‌ی جێگه‌ی سه‌رنجه‌ و كه‌سه‌ نزیكه‌كانی ئه‌و مه‌راسیمه‌ باسی ده‌كه‌ن، ته‌رمی ئه‌و مامۆستایه‌ تێكچنه‌چووه‌ و جه‌سته‌ی وه‌ك خۆی ماوه‌ته‌وه‌، كه‌سه‌ نزیكه‌كانیش ده‌ڵێن هیچ بۆنێكی بێزاركه‌ریش له‌ ته‌رمه‌كه‌ی هه‌ستی پێنه‌كراوه‌ و گۆشتی جه‌سته‌یشی وه‌ك خۆی ماوه‌ته‌وه‌.









ليست هناك تعليقات:

إرسال تعليق

بابەتی پەیوەندی دار

إعلان اسفل المشاركات

ماڵپەڕی پرس میدیا

بەشە سەرەکیەکان

دواین هەواڵ

نموذج الاتصال

الاسم

بريد إلكتروني *

رسالة *

پرس میدیا - Prs Media

پرس ، دامە زراوەیەکی میدیایی پیشەیی ئازادە دەبێتە بڵند گۆ و ئاوێنەی دەنگ و ڕەنگە جیاوازە نەبیستراو و نەبینراوەکان کلتور و فەرهەنگ و هــونــەری نــیـشـتـمـانیـی دەپـارێـزێـت و خـــەمـــی هـەمـیـشەی چەسپاندنی ئاشتی کۆمەڵایەتی و پێکەوە ژیان دەبێت ، پرس میدیا مەبەستیەتی نـەوەی ئـێسـتـاو داهـاتـوی نـیـشـتـمان بە ئاگابێت لـەسـەرجــەم پـرس و پـێشهاتەکانی دەوروبەری دەیەوێت بەزمانێکی بابەتیانە ئەو نەوەیە بدوێنێت

2019 - PRSMEDIA.NET / ALL RIGHT RESERVED ©