پرس میدیا
لە نوێترین توێژینەوەدا دەرکەوتووە کە ئەو منداڵانەی، کاتێکی زۆربەدیار مۆبایل و ئایپادەوە خەریکەبن تەرکیزیان کەمترەوبەئاگابونیان لەمنداڵی ئاسای کەمترە زیاتر توشی ڕارای و دودڵی دەبن .
ماڵپەڕی سی ئێن ئێن ئاماژەی بە توێژینەوەیەک کردووە، کە زاناکان تیایدا دەریانخستووە، منداڵان تووشی چەندین گرفتی دەروونیی و کۆمەڵایەتیی دەبن لە کاتی سەیرکردنی درێژخایەنی شاشە و هەتا ئەو کاتەش زیاد بکات گرفتەکان بە لایەنی کەمەوە بە رێژەی پێنج ئەوەندە زیاد دەکەن.
لە بابەتەکێدا ئاماژە بەوە کراوە، زاناکان لە یەکەم تاقیکردنەوەدا بە منداڵەکانیان وتبوو کە رۆژانە ٣٠ خولەک مۆبایل و ئایپاد بەکاربهێنن و دوای ئەوە لە تاقیکردنەوەی دووەمدا ئەو کاتەیان زیادکرد بۆ ٢ کاتژمێر و بەرەوژوور.
لە دەرئەنجامدا بۆیان دەرکەوت بۆ تاقیکردنەوەی یەکەم، منداڵەکان توانای تەرکیزکردن و بەئاگاییبوونیان کەمتربووەوە، بەڵام لە تاقیکردنەوەی دووەمدا کاتێک لە ٢ کاتژمێر زیاتر ئەو ئامێرانەیان بەکارهێنا، ئەو گرفتانە بە رێژەی پێنج ئەوەندە زیادی کرد.
لەگەڵ ئەوەشدا گرفتی قسەکردنیان بۆ دروستبوو و توانای وتنەوەی چیرۆک و گاڵتەیان نەما و بە شێوەیەکی گشتیی ئارەزووی تێکەڵبوونی کۆمەڵایەتییان نەبوو.
بەو هۆکارانەی سەرەوەش، توێژەرەکان داوادەکەن کات بۆ بەکارهێنانی ئامێرە زیرەکەکان دیاریبکرێت و نابێت منداڵان بێسنوور خۆیانی پێوە سەرقاڵ بکەن.
No comments:
Post a Comment