وەزیری دارایی عێراق رایگەیاند، حكومەتی هەرێم قەرزاری ئەو كۆمپانیا نەوتانەیە كە كاری بەبازاڕكردنی نەوتی هەرێمیان كردووە سەدا ٢٥ی داهاتی نەت دەداتە ئەو کۆمپانیایانە.
لەمیانی چاوپێكەوتنێكی میدیاییدا ئەمشەو 10ی تشرینی یەكەم عەلی عەلاوی، وەزیری دارایی عێراق ڕایگەیاند، "دابەزینی بەهای نەوت ناكۆكییەكانی نێوان هەرێم و بەغدادی تۆخ كردەوە، ناردنی پشكی هەرێمیش لە بودجە پشت بەستە بە ڕێژەی دانیشتووان".
وەزیری دارایی عێراق ئاماژەی بەوەكرد، "هەرێمی كوردستان 25%ی داهاتی دەدات بە كۆمپانیاكانی گواستنەوەی نەوت و كرێ، هەروەها حكومەتی هەرێم قەرزای ئەو كۆمپانیایانەیە كە كاری بەبازاڕكردنی نەوتی بۆ دەكەن".
سەبارەت بە كێشە داراییەكانی عێراق عەلی عەللاوی وتی، "بودجەی تەرخان كراوە بۆ پێدانی موچەی فەرمانبەرانمان لە 40 تریلیۆن دیناری ساڵانەوە بەرزبووەتەوە بۆ 65 تریلیۆن دینار".
عەلاوی ئەوەشی ئاشكراكردووە، "عێراق 50 ملیار دۆلار قەرزارە، لە حكومەتی پیشووەوە تەنها یەك تریلیۆن دینارمان وەرگرتووە و بۆ ماوەتەوە، بۆیە داوامان كردووە سەقفی قەرزمان بۆ بەرز بكەنەوە".
No comments:
Post a Comment