پرس میدیا
لەمیانی بەسەركردنەوەی بنكەیەكی سەربازیی وڵاتەكەی، شی جین بینگ سەرۆكی چین داوای لە سوپا كرد هەموو بیركردنەوە و وزەیەكیان لەپێناو ئامادەكاری بۆ جەنگ تەرخان بكات.
ئاژانسی هەواڵی فەرمیی (شینخوا)ی چین بڵاویكردەوە، سەردانەكەی سەرۆكی وڵاتەكەیان ڕۆژی سێشەممە بۆ پشكنینی هێزی پیادەی دەریایی سەر بە سوپا لە شاری “چاوچو” ئەنجامدراوە و تێیدا داوای لە سەربازەكان كردووە لەوپەڕی ئامادەباشی و دڵسۆزیدابن.
شی جین بینگ ئامادەكاری بۆ جەنگەكە ڕووننەكردووەتەوە، كە لەگەڵ كێ دەبێت و كەی دەبێت، بەڵام لەم ماوەیەی ڕابردوودا پەیوەندییەكانی چین لەگەڵ ئەمریكا گرژی تێكەوتووە و بەهۆی كۆرۆناشەوە ململانێكە زیاتر قوڵبووەتەوە.
No comments:
Post a comment