ئەندامێکى ئەنجومەنى نوێنەرانى عێراق رایگەیاند؛ موچەى فەرمانبەران بۆ مانگەکانى داهاتو تائێستا یەکلا نەکراوەتەوە بۆیە ئەگەرى زۆرە موچەى مانگى داهاتوش وەک مانگى رابردوو دوا بکەوێت.
مەحمود زەجراوى، ئەندامى پەرلەمانی عێراق لەسەر لیستى سائرون رایگەیاندووە؛ بەهۆى ئەوەى حکومەت بۆ دابینکردنى موچەى مانگەکانى داهاتوو پشت بە یاساى قەرزى دەرەکى و ناوخۆیی دەبەستێت و تائێستاش ئەو یاسایە لە ئەنجومەنى نوێنەران تێنەپەڕیوە، بۆیە چاوەڕێدەکرێت دواکەوتنى مووچە لە مانگى داهاتودا بەردەوام بێت.
مەحمود زەجراوى وتووشیەتی، هێشتا لایەنە سیاسیەکان رێکنەکەوتوون لەسەر تێپەڕاندن و دەنگدان بە پڕۆژە یاساى قەرزى دەرەکى و ناوخۆیی.
پێشتر لیژنەی دارایی پەرلەمانی عێراق هۆشداری دابوو ئەگەر پڕۆژەکەی حکوومەت بۆ وەرگرتنی قەرز پەسەند بکرێت مەترسی لەسەر نەمانی نەختینە دروستدەکات ئەوەش دەبێتە هۆی داڕمانی یەکجارەکەی ئابووری عێراق.
ئەو پەرلەمانتارەی سائیرون باسی لەوەکردوە فراکسیۆنەکانی پەرلەمان تا ئێستا بڕیاریان نەداوە دەنگ بە پڕۆژەیاساکە بدەن تا بەتەواوى چۆنیەتى خەرجکردنى قەرزەکانى پێشوو بۆیان روون نەکرێتەوە.
No comments:
Post a Comment