پرس میدیا
بەرپرسی فەرمانگەی ھەماھەنگی و بەدواداچوونی حکومەتی هەرێم ڕایگەیاند، حکوومەتی هەرێم ڕاپۆرتی سێ مانگی خۆی لەبارەی ھەنگاوەکانی جێبەجێکردنی یاسای چاکسازییەوە ڕەوانەی پەرلەمان دەکات.
عەبدولحەکیم خەسرۆ، بەرپرسی فەرمانگەی ھەماھەنگی و بەدواداچوون لە ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێم، بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتی ڕاگەیاندوە، حکومەتی ھەرێم بڕیاری داوە ڕاپۆرتی خۆی لەبارەی ھەنگاوەکانی لە سەرەتای جێبەجێکردنی یاسای چاکسازییەوە، کە بۆ سێ مانگی یەکەم ئامادە کراوە، ڕەوانەی پەرلەمان بکات.
ڕاشیگەیاندوە، ڕاپۆرتەکە لە ئامادەکردندایە و لە ماوەیەکی نزیکدا ڕەوانەی پەرلەمان دەکرێت، بۆ ئەوەی پەرلەمانیش ئاگاداری ئەو ھەنگاوانە بێت کە حکوومەتی ھەرێمی کوردستان لە بواری جێبەجێکردنی یاسای چاکسازیدا ناویەتی.
کابینەی نۆیەمی حکومەتی ھەرێم بانگەشەی چاکسازیی دەکات و دەیەوێت تا یاسای چاکسازی بە تەواوی جێبەجێ دەکرێت بە سێ مانگ جارێک ڕاپۆرتێک لەبارەی ئەو ھەنگاوانەی بۆ جێبەجێکردنی یاساکە دەیان نێت، ئامادە بکات.
ليست هناك تعليقات:
إرسال تعليق