شارلی ئیبدۆ ئەردۆگانی کردووە بە کاریکاتێر - پرس میدیا

إعلان فوق المشاركات

شارلی ئیبدۆ ئەردۆگانی کردووە بە کاریکاتێر

شارلی ئیبدۆ ئەردۆگانی کردووە بە کاریکاتێر

پرس میدیا
گۆڤاری شارلی ئیبدۆی فەڕەنسی رەجەب تەیب ئەردۆگانی کردووەتە کاریکاتێری ئەمجارەی ئەوەش کاردانەوەی توندی تورکیا بەدوای خۆیدا هێناوە.

لە ژمارەی ئەمڕۆ چوارشەممە ٢٨ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٠، گۆڤاری شارلی ئیبدۆ کاریکاتێرەکەی بلاوکردووەتەوە.

لەوبارەوە ئیبراهیم کاڵن، وتەبێژی سەرۆکایەتیی کۆماری تورکیا لە هەژماری خۆی لە تویتەر دەڵێت، "ئەو کاریکاتێرەی لەسەر سەرۆکمان لە گۆڤارە فەرەنسییەکەدا بڵاوکراوەتەوە کە رێزی بۆ هیچ بیروباوەڕ و پیرۆزی و بەهایەک نییە، بە تووندی سەرکۆنە دەکەین."

شارلی ئیبدۆ لە سەر کاریکاتێرەکەی ئەردۆگان نووسیویەتی، ئەردۆگان لە کاتی تەنیاییدا خۆش دەژی، کە تێیدا ئەردۆگان دەردەکەوێت کە خەریکی خواردنەوەی شەرابە و بە دەستێکی جلوبەرگی ئافرەتێکی باڵاپۆشی لە دواوە بەرز کردووەتەوە.

بەهۆی دەستوەردانەکانی سەرۆکی تورکیا لە لیبیا و سووریا و دەریای ناوەڕاست، پەیوەندییەکانی نێوان فەڕەنسا و تورکیا گرژی تێکەوتووە.

 

ليست هناك تعليقات:

إرسال تعليق

بابەتی پەیوەندی دار

إعلان اسفل المشاركات

ماڵپەڕی پرس میدیا

بەشە سەرەکیەکان

دواین هەواڵ

نموذج الاتصال

الاسم

بريد إلكتروني *

رسالة *

پرس میدیا - Prs Media

پرس ، دامە زراوەیەکی میدیایی پیشەیی ئازادە دەبێتە بڵند گۆ و ئاوێنەی دەنگ و ڕەنگە جیاوازە نەبیستراو و نەبینراوەکان کلتور و فەرهەنگ و هــونــەری نــیـشـتـمـانیـی دەپـارێـزێـت و خـــەمـــی هـەمـیـشەی چەسپاندنی ئاشتی کۆمەڵایەتی و پێکەوە ژیان دەبێت ، پرس میدیا مەبەستیەتی نـەوەی ئـێسـتـاو داهـاتـوی نـیـشـتـمان بە ئاگابێت لـەسـەرجــەم پـرس و پـێشهاتەکانی دەوروبەری دەیەوێت بەزمانێکی بابەتیانە ئەو نەوەیە بدوێنێت

2019 - PRSMEDIA.NET / ALL RIGHT RESERVED ©