دۆناڵد تره‌مپ هه‌ڵمه‌تی بانگه‌شه‌ی هه‌ڵبژاردنی دەستپێکردەوە - پرس میدیا

إعلان فوق المشاركات

دۆناڵد تره‌مپ هه‌ڵمه‌تی بانگه‌شه‌ی هه‌ڵبژاردنی دەستپێکردەوە

دۆناڵد تره‌مپ هه‌ڵمه‌تی بانگه‌شه‌ی هه‌ڵبژاردنی دەستپێکردەوە

پرس میدیا
دۆناڵد تره‌مپ سه‌رۆكی ئه‌مریكا،  دوای تووشبوونی به‌ ڤایرۆسی كۆرۆنای نوێ و ته‌واوبوونی ماوه‌ی وه‌رگرتنی چاره‌سه‌ریی پزیشكیی، یه‌كه‌م هه‌ڵمه‌تی بانگه‌شه‌ی هه‌ڵبژاردنی له شاری سانفۆرد له‌ ویلایه‌تی فلۆریدا ئه‌نجامدا.

دۆناڵد تره‌مپ وتارێکی پێشکەش بە لایەنگرانی كرد و وتی: "له‌ جاران به‌هێزترم. له‌ ماوه‌ی نه‌خۆشبوونمدا زۆر شتی نوێ فێربووم. رزگارم بوو له‌ كۆرۆنا. ئێستا باس له‌وه‌ ده‌كه‌ن كۆئه‌ندامی به‌رگریم باشه‌. هه‌ست به‌وه‌ ده‌كه‌م زۆر به‌هێزم".

دۆناڵد تره‌مپ به‌ پێچه‌وانه‌ی ئه‌نجامی راپرسییه‌كان، بانگه‌شه‌ی ئه‌وه‌ی كرد كه‌ ده‌نگێكی زۆرتر له‌ هه‌ڵبژاردنی رابردوو بەدەست ده‌هێنێت و وتی: "دیموكراته‌كان ده‌یانه‌وێت ئه‌مریكا وه‌ك كوبای كۆمۆنیست یاخود وه‌ك ڤێنێزوێلای سۆسیالیستی لێبكه‌ن".

له‌لایه‌كی دیكه‌وه‌ نه‌به‌ستی ماسك له‌لایه‌ن زۆربه‌ی به‌شداربووانی هه‌ڵمه‌ته‌كه‌ی دۆناڵد تره‌مپ و پابه‌ندنه‌بوون به‌ دووره‌په‌رێزی كۆمه‌ڵایه‌تیی بووه‌ مایه‌ی ره‌خنه‌ لێگرتن.

سه‌رۆكی ئه‌مریكا، دۆناڵد تره‌مپ شه‌وی پێنجشه‌ممه‌ له‌سه‌ر هه‌ینی، یەکی تشرینی یه‌كه‌م له‌سه‌ر دووی تشرینی یه‌كه‌م رایگه‌یاند كه‌ تووشی كۆرۆنا بووه‌ و له‌ دووی تشرینی یه‌كه‌میش گواسترایه‌وه‌ نه‌خۆشخانه‌ی سه‌ربازیی واڵته‌ر رید و دوای سێ شه‌و له‌ مانه‌وه‌، ره‌وانه‌ی ماڵه‌وه‌ كرایه‌وه‌.

سیان كۆنله‌ی پزیشكی سه‌رۆكی ئه‌مریكا، به‌رله‌ هه‌ڵمه‌ته‌كه‌ی له‌ فلۆریدا رایگه‌یاند كه‌ پشكنینه‌ یه‌ك له‌دوای یه‌كه‌كانی دۆناڵد تره‌مپ "نێگه‌تیڤ" ده‌رچوون.

No comments:

Post a comment

بابەتی پەیوەندی دار

إعلان اسفل المشاركات

ماڵپەڕی پرس میدیا

بەشە سەرەکیەکان

دواین هەواڵ

Contact form

Name

Email *

Message *

پرس میدیا - Prs Media

پرس ، دامە زراوەیەکی میدیایی پیشەیی ئازادە دەبێتە بڵند گۆ و ئاوێنەی دەنگ و ڕەنگە جیاوازە نەبیستراو و نەبینراوەکان کلتور و فەرهەنگ و هــونــەری نــیـشـتـمـانیـی دەپـارێـزێـت و خـــەمـــی هـەمـیـشەی چەسپاندنی ئاشتی کۆمەڵایەتی و پێکەوە ژیان دەبێت ، پرس میدیا مەبەستیەتی نـەوەی ئـێسـتـاو داهـاتـوی نـیـشـتـمان بە ئاگابێت لـەسـەرجــەم پـرس و پـێشهاتەکانی دەوروبەری دەیەوێت بەزمانێکی بابەتیانە ئەو نەوەیە بدوێنێت

2019 - PRSMEDIA.NET / ALL RIGHT RESERVED ©