پرس میدیا
وەزیری دەرەوەی ئەمریکا رایگەیاند، لە ئێستادا حکومەتی عێراق زیاتر باڵیۆزخانەکەیان لە هەڕەشەی هێزە میلیشیاکانی نزیک لە ئێران دەپارێزێت. هاوکات، لەبارەی داخستنی باڵیۆزخانەکەیان لە عێراق هیچ لێدوانێکی نەدا.
مایک پۆمپیۆ، وەزیری دەرەوەی ئەمریکا لە کۆنفرانسێکی هەواڵیدا رایگەیاند، "خۆشحاڵین کە عێراقییەکان هەوڵی زیاتر دەدەن بۆ ئەوەی ئاسایشی زیاتر بۆ تیمەکەمان لە عێراق دابینبکەن".
لە کۆنفرانسە هەواڵیەکەدا، پرسیارکرا کە ئایا هێشتا ئەمریکا بەنیازە باڵیۆزخانەکەی لە بەغدا دابخات؟ مایک پۆمپیۆ بە دیاریکراوی هیچ وەڵامێکی نەدایەوە.
لەبارەی هێرشی میلیشیاکانیشەوە باسی لەوەکرد، "ئێمە روبەڕوی کۆمەڵێک میلیشیا بوینەتەوە لە عێراق کە بەڵێنیانداوە چیتر هێرشنەکەنە سەر دامەزراوەکانمان کە بۆ هاوکاری خەڵکی عێراق لەوێن".
بەپێی زانیارییەکان، مانگی رابردوو، کۆشکی سپی بەرپرسانی باڵای بەغدای ئاگادارکردەوە، کە ئەگەر توانای ئەو هێزە میلیشیایانەی هێرشدەکەنە سەر بەرژەوەندییەکانی ئەمریکا لە عێراقدا سنوردار نەکات و هێرشەکانیان بەردەوامبێت، ئەوا باڵیۆزخانەکەی دادەخات.
ليست هناك تعليقات:
إرسال تعليق