پرس میدیا
بەڕێوەبەرایەتی تەندروستی سلێمانی رایگەیاند، "داوا لەسەرجەم هاوڵاتیان دەکەین، پابەندی رێنماییە تەندروستییەکان، دۆخەکە مەترسیدارە".
بەڕێوەبەرایەتی تەندروستی سلێمانی کەمێک پێش ئێستا لە راگەیەنراوێکدا ئاماژەی بەوەکردووە، "داوا لە سەرجەم هاوڵاتیانی پارێزگای سلێمانی دەکەین پابەندی رێنماییە تەندروستییەکان بن، قەرەوێلەکانی نەخۆشخانەکان هەمووی پرن و دۆخی تەندروستی نەخۆشەکان ناجێگیرە، هەروەها رۆژانە توانای وەرگرتنی چەند نەخۆشێکی کۆرۆنای دیاریکراومان هەیە".
ئەمەش دوای ئەوەدێت کە ماوەی چەند رۆژێکە ژمارەیەکی زۆر تووشبوو لە عێراق و سەرجەم پارێزگاکانی هەرێمی کوردستان تۆمارکراوە و ژمارەی گیان لەدەستدانیش بەرزبووەتەوە.
No comments:
Post a Comment