پرس میدیا
وەزارەتی دارایی عێراق روونکردنەوەیەکی لەبارەی دواکەوتنی موچەی ئەم مانگەوە بڵاوکردووەتەوە و تێیدا هیچ کاتێکی بۆ دەستپێکی دابەشکردنی موچە دیارینەکردووە.
لە راگەیەنراوەکەدا هاتووە، "وەزارەتی دارایی جگە لە پەنابردن بۆ قەرزی کورتخایەن لە بانکەکان هیچ چارەیەکی تری بۆ موچەی فەرمانبەران نییە." وەزارەتی دارایی عێراق جەختیکردووەتەوە، بەهۆی دابەزینی نرخی نەوت و پابەندبوونی عێراق بەکەمکردنەوەی بەرهەمهێنانی نەوت، لە ئێستادا داهاتەکانی حکومەت ناتوانێت بەشێوەیەکی پێویست رووبەڕووی خەرجییەکانی ببێتەوە".
باسی لەوەشکردووە، مانگانە داهاتی نەوت بە رێژەی ٥٠٪ کەمترە لە خەرجییەکانی حکومەت و پێشبینیش دەکات ئەم دۆخە تا داهاتوویەکی نزیک بەردەوامبێت.
No comments:
Post a Comment