پرس میدیا
بەڕێوەبەرایەتی کۆنترۆڵی کارەبای هەرێم رایگەیاند بەهۆی چاکسازی لە کێڵگەی غازی کۆرمۆر پێدانی کارەبای نیشتیمانی بۆ دوو کاتژمێر کەمدەبێتەوە.
دەقی ئاگادارییەکەی بەڕێوەبەرایەتی کۆنترۆڵی کارەبای هەرێم
ئاگاداییەک لە بەڕێوەبەرایەتی کۆنترۆڵی کارەبای هەرێمەوە
سبەینێ بەهۆی چاكسازیی لەكێڵگەكانی غازی كۆرمۆر
بۆ دوو كاتژمێر كارەبا كەم دەبێتەوە
هاوبەشانی كارەبا ئاگادار دەكەینەوە
سبەینێ رێكەوتی 18/10/2020 لەكاتژمێر 8ی بەیانی یەوە تاوەكو 4ی ئێوارە گۆڕانكاریی 2 كاتژمێر لەبەرنامەی پێدانی كارەبا دەبێت، ئەمەش بەهۆی ئەو چاكسازیی و كاروباری چاككرنەوە كە كۆمپانیای دانەغاز لە كێڵگەكانی كۆرمۆر ئەنجامی دەدات وەكو پرۆسەیەكی خۆئامادەكردن بۆ وەرزی زستان، كە بەهۆیەوە بڕی 800 مێگاوات بەرهەمهێنانی كارەبا كەم دەكات. وەزارەتمان لەگەڵ وەزارەتی سامانە سروشتیەكان لەسەر هێڵە بۆ ئەوەی كەمبوونەوەی پەستانی غاز تەنیا بۆ دوو كاتژمێر كارەبا كاریگەریی لەسەر هاوبەشانی كارەبا هەبێت. دوای تەواوبوونی پرۆسەی چاكسازیی لەكێڵگەكانی كۆرمۆر وەزارەتی كارەبا لەڕێگەی تێمەكانی كۆنترۆڵ و وێستگەكانی كارەباوە كار بۆ ئاسایكردنەوەی دۆخەكە دەكات.
بەڕێوەبەرایەتی كۆنترۆڵی كارەبای هەرێم
17/10 /2020
No comments:
Post a Comment