وەزارەتی کشتوکاڵی حکوومەتی هەرێم رایگەیاند لەمەودوا رێگە بە هاوردەکردنی تەماتە لە دەرەوەی وڵات دەدرێت.
لە نوسراوێکدا ئەمڕۆ چوارشەممە ١٤ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٠ بڵاوکرایەوە، وەزارەتی کشتوکاڵ رایگەیاند لە سبەینێ پێنجشەممە ١٥ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٠ رێگە بە هاوردەکردنی بەرهەمی تەماتە دەدرێت بۆ ناو هەرێمی کوردستان.
وەزارەتی کشتوکاڵ رایگەیاندووە رێگەدان بە هاوردەکردنی تەماتە بۆ رێگری کردنە لە گرانبوونی لە ناو شارەکانی هەرێمدا.
No comments:
Post a Comment