پرس میدیا
ئەنجومەنی پارێزگای هەولێر دەنگ لەسەر گۆڕانکاری لە پۆستە ئیدارییەکانی سنوری قەزای کۆیەدا دەدات و بڕیارە چوار پۆستی بەڕێوەبەری ناحیە بگۆڕدرێن.
ئەمڕۆ پێنجشەممە، ئەنجومەنی پارێزگای هەولێر کۆدەبێتەوە و بڕیارە لە کۆبوونەوەکەدا دەنگ لەسەر گۆڕانکاری لەسەر چەند پۆستێکی ئیداری سنوری قەزای کۆیە بدرێت، لەوبارەوە، عەبدولڕەحمان موهەندیس سەرۆکی فراکسیۆنی گۆڕان بە ئێن ئار تی راگەیاند پارێزگاری هەولێر چوار ناوی بۆ ئەنجومەنی پارێزگا ناردووە تا لە سنوری قەزای کۆیەدا پۆستی بەڕێوەبەری ناحیە وەربگرن.
ئاماژەی بەوەشکردووە، سەرەڕای ئەوەی حکومەت لەلایەن پارتی و یەکێتی و گۆڕانەوە پێکهێنراوە، بەڵام لە پارێزگای هەولێر سەرجەم کاندیدەکان سەر بە پارتین و لە سلێمانیش کاندیدەکان سەر بە یەکێتین.
ئەوەشی خستووەتەڕوو، ئیرادەیەکی جددی نییە بۆ ئەوەی ئەو شەراکەتەی هەیە شۆڕبێتەوە بۆ ناو دامودەزگاکانی حکومەت، نەک تەنیا لەسەر ئاستی وەزارەتەکاندا بمێنێتەوە.
ليست هناك تعليقات:
إرسال تعليق