پرس میدیا
سەرۆکوەزیرانی عێراق بە سەردانێکی فەرمی گەیشتە پاریسی پایتەختی فەرەنسا.
سەردانەکە لە کاتێکدایە دوا نیوەڕۆی یەکشەممە ، مستەفا کازمی سەرۆکوەزیرانی عێراق، بەغدای پایتەخی بەرەو پاریسی پایتەختی فەرەنسا بەجێهێشت.
لەو گەشتەدا شاندێکی باڵای حکومی هاوڕێیەتی کازمی دەکەن کە لە ژمارەیەک وەزیر و سەرۆکی دەستە سەربەخۆکان پێکهاتوون.
دوای فەڕەنسا کازمی سەردانی ئەڵمانیا و بەریتانیا دەکات و لەگەڵ بەرپرسانی باڵای ئەو وڵاتانە کۆ دەبێتەوە.
بەپێی راگەیێندراوێکی نووسینگەی سەرۆکوەزیرانی عێراق، لەو کۆبوونەوانەدا پەرەپێدانی پەیوەندییەکان، بەهێزکردنی هاوکاریی هاوبەشی نێوان عێراق و ئەو وڵاتانە لە سەرجەم بوارەکاندا تاوتوێ دەکەن.
No comments:
Post a Comment