بەیانی ئەمڕۆ هەینی ٢ی تشرینی دووەمی ٢٠٢٠ نرخی نەوت لە بازاڕەکانی جیهاندا دابەزینی نوێی تۆمار کرد و لە خوار ٤٠ دۆلارەوە فرۆشرا.
بەپێی بۆرسەی جیهانی، نرخی بەرمیلێک نەوتی خاوی برێنت، بە ٣٩ دۆلار و ٥٠ سەنت فرۆشرا و نرخی نەوتی تەکساسیش بۆ هەر بەرمیلێک ٣٧ دۆلار و ٣١ سەنت بوو.
تەشەنەسەندنەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا لە جیهاندا کاریگەری راستەوخۆی لەسەر نرخی نەوت هەیە.
ليست هناك تعليقات:
إرسال تعليق