I will be leaving the great Walter Reed Medical Center today at 6:30 P.M. Feeling really good! Don’t be afraid of Covid. Don’t let it dominate your life. We have developed, under the Trump Administration, some really great drugs & knowledge. I feel better than I did 20 years ago!
— Donald J. Trump (@realDonaldTrump) October 5, 2020
پرس میدیا
دۆناڵد ترەمپ سەرۆكى ئەمريكا، ئاشكرايكرد ئەمڕۆ نەخۆشخانەى سەربازيى واڵتەر ريد كە چارەسەرى ڤايرۆسى كۆرۆناى تێدا وەردەگرت، جێدەهێڵێت.
دۆناڵد ترەمپ كە دواى تووشبوونى بە ڤايرۆسى كۆرۆنا لە ٢ى تشرينى يەكەمەوە لە نەخۆشخانەى سەربازيى واڵتەر ريد چارەسەرى وەردەگرت، لە رێگەى تويتێكەوە رایگهیاند، "ئەمڕۆ كاتژمێر ٦:٣٠(ی ئێواره)، نەخۆشخانەى سەربازيى واڵتەر ريد جێدەهێڵم".
ترەمپ ئاماژەى بەوەكردووه، هەست دەكات زۆر باش بووە و نووسيويەتى، "لە (COVID-19) مەترسن. رێگەى پێمەدەن دەست بەسەر ژيانتاندا بگرێت. لە سایهی ئيدارەى ترەمپ، بەڕاستى چەند دەرمانێكى زۆر باشمان پهرهپێداوه و زانياريیمان بەدەستهێناوه. لە ٢٠ ساڵ پێش ئێستا زۆر باشترم".
No comments:
Post a comment