وردەکاری سەردانی شاندی حکوومەتی هەرێمی کوردستان بۆ بەغدا - پرس میدیا

إعلان فوق المشاركات

وردەکاری سەردانی شاندی حکوومەتی هەرێمی کوردستان بۆ بەغدا

وردەکاری سەردانی شاندی حکوومەتی هەرێمی کوردستان بۆ بەغدا


پرس میدیا
ئەمڕۆ شاندێکی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان سەردانی بەغدای کرد و لەگەڵ بەرپرسانی باڵای حکوومەتی فیدڕالی کۆبوویەوە.

تەوەری سەرەکی کۆبوونەوەکانی شاندەکەی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان لەگەڵ حکوومەتی فیدڕالی، دۆخی ئەمنی و ئیداری ناوچە کێشە لەسەرەکان دەبێت.

شاندەکەی حکوومەتی ھەرێم بە سەرۆکایەتی رێبەر ئەحمەد و ئەندامییەتی وەزیری ھەرێم بۆ کاروباری پەیوەندییەکانی نێوان حکوومەتی ھەرێم و حکوومەتی فیدڕالی، خالید شوانی و سەرۆکی دەستەی ناوچە کوردستانییەکانی دەرەوەی ئیدارەی ھەرێم بەوەکالەت، عەبدولحەکیم خەسرۆ بوو.

شاندەکە لە میانی سەردانەکەیان بۆ بەغدا جگە لە کۆبوونەوەیان لەگەڵ وەزیری ناوخۆی حکوومەتی فیدڕالی، عوسمان غانمی، لەگەڵ سەرۆکوەزیرانی عێراق، مستەفا کازمی و بەرپرسانی دیکەی باڵای عێراق کۆدەبنەوە.

شەوی رابردوو، وەزیری ناوخۆی ھەرێمی کوردستان، رێبەر ئەحمەد، ئاشکرایکردبوو کە ئەمڕۆ ھەینی سەردانی شاری بەغدا پایتەختی عێراق دەکەن بۆ تەواوکردنی رێککەوتنێک لەگەڵ حکوومەتی فیدراڵی لەبارەی ئاساییکردنەوەی دۆخەکە و گەڕاندنەوەی سەقامگیریی بۆ شنگال.

رێبەر ئەحمەد لە ھەژماری تایبەتی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی تویتەر نووسیبووی: "بەیانی سەردانی بەغدا دەکەم بەمەبەستی واژووکردنی رێککەوتنێک لەگەڵ حکوومەتی فیدراڵی لەبارەی ئاساییکردنەوەی دۆخەکە و گەڕاندنەوەی سەقامگیریی بۆ شنگال".

زانراوە کە بەپێی رێککەوتنەکە، ئیدارەیەکی ھاوبەش لەنێوان حکوومەتی فیدڕالی و حکوومەتی ھەرێم لە شنگال دروست دەکرێت و دۆسیەی ئەمنی شارەکە بە پۆلیسی خۆجێی و پاراستنی دەرەوەی شارەکەش بە سوپای عێراق و پێشمەرگە دەسپێردرێت.

دوای گشتپرسی ھەرێمی کوردستان لە ساڵی ٢٠١٧دا، و لووتکەی ناکۆکییەکانی نێوان ھەولێر و بەغدا، شنگال لە پاڵ کۆمەڵێک ناوچەی جێناکۆکی نێوان ھەرێم و بەغدا، کەوتە ژێر دەستی چەکدارانی نایاسایی و ھێزەکانی حەشدی شەعبی.

دانیشتووانی شنگال، کە دوای ساڵی ٢٠١٤ بە ھۆی ھێرشی داعشەوە ناوچەکەیان چۆڵکردبوو و ئاوارە بوون، داوا دەکەن ھێزە چەکدارەکان شارەکەیان چۆڵبکەن و دۆخی مەدەنی و ئاسایی بۆ ناوچەکەیان بگەڕێتەوە.

چاوەڕوان دەکرێت واژووکردنی رێککەوتنی نێوان ھەرێمی کوردستان و بەغدا رێگە بۆ گەڕانەوەی ئەو ئاوارانە خۆش بکات کە بەشێکی زۆریان لە دۆخێکی ناھەمواری کەمپەکاندا دەژین.

ليست هناك تعليقات:

إرسال تعليق

بابەتی پەیوەندی دار

إعلان اسفل المشاركات

ماڵپەڕی پرس میدیا

بەشە سەرەکیەکان

دواین هەواڵ

نموذج الاتصال

الاسم

بريد إلكتروني *

رسالة *

پرس میدیا - Prs Media

پرس ، دامە زراوەیەکی میدیایی پیشەیی ئازادە دەبێتە بڵند گۆ و ئاوێنەی دەنگ و ڕەنگە جیاوازە نەبیستراو و نەبینراوەکان کلتور و فەرهەنگ و هــونــەری نــیـشـتـمـانیـی دەپـارێـزێـت و خـــەمـــی هـەمـیـشەی چەسپاندنی ئاشتی کۆمەڵایەتی و پێکەوە ژیان دەبێت ، پرس میدیا مەبەستیەتی نـەوەی ئـێسـتـاو داهـاتـوی نـیـشـتـمان بە ئاگابێت لـەسـەرجــەم پـرس و پـێشهاتەکانی دەوروبەری دەیەوێت بەزمانێکی بابەتیانە ئەو نەوەیە بدوێنێت

2019 - PRSMEDIA.NET / ALL RIGHT RESERVED ©