هێزە چەکدارەکانی عێراق پلانی هێرشێکیان بۆ سەر زیارەتکارانی چلەی ماتەمینیی ئیمام حسێن پوچەڵکردووەتەوە.
لە ڕاگەیەنراوێکدا یەحیا ڕەسوڵ، وتەبێژی فەرماندەی هێزە چەکدارەکانی عێراق ئەوەی خستەڕوو، "لە چوارچێوەی چاودێریی بەردەوامی بەڕێوەچوونی ڕێوڕەسمی چلەی ماتەمینیی ئیمام حسێن، دەزگای دژەتیرۆر لە چالاکییەکدا، لە باکووری بەغداد، پلانداڕێژەری هێرشێکی تیرۆرستییان دەستگیرکرد، ئامانجی هێرشەکەیان زیارەتکارانی چلەی ماتەمینیی ئیمام حسێن بووە".
لە ڕاگەیەنراوەکەدا ئاماژەش بەوەکراوە، "ئەوانەی دەستگیرکراون دوو کەسن کە بەنیاز بوون لە کارێکی خۆکوژیدا خۆیان بە زیارەتکارانی ئەو ڕێوڕەسمەدا بتەقێنێتەوە".
یەحیا ڕەسوڵ جەختیشیکردەوە ، چالاکیی دەستگیرکردنەکە بە پشتبەستن بووە بە زانیاریی هەواڵگریی دەزگای دژەتیرۆری عێراق.
ليست هناك تعليقات:
إرسال تعليق