پرس میدیا
شایەتحاڵان شەوی ڕابردوو سێ چەكداری داعش لە ناحیەی سێگردكان بینراون دوای ئەوەی لە شێخ بزێنی-یەوە بە زێی بچووک دا پەڕیونەتەوە سنووری ناحیەكە كە سەر بە قەزای كۆیەیە.
فاتح حسێن، بەڕێوەبەری ناحیەی سێگردکان ئەمڕۆ پێنجشەممە 29ی تشرینی یەكەم بە تۆڕی میدیایی ئێستای ڕاگەیاند، بە بەشداری هێزەكانی پۆلیس و ئاسایش و خەڵكی خۆبەخش و هێزەكانی پێشمەرگە كێوماڵێكی تەواوی سنورەكەمان ئەنجامدا و تائێستاش بەردەوامە.
وتیشی، "لەمیانەی كێوماڵەكەدا كە تائێستاش لە گوندەكاندا بەردەوامە هیچ كەسێك نەبینراوە و هیچ كەسێكیش لە سنورەكەی ئێمەدا بریندار نەبووە".
فاتح حسێن ئەوەشی خستەڕوو، "هیچ ئەنجامێكی ئەوتۆمان دەستنەكەوتووە، هۆكارەكەشی ئەوەیە كە ئەوان وەك مەفرەزەی پارتیزانین، دڵنیاشین كە تیرۆرستانی داعشن و لەوبەر لە شێخ بزێنی سەغلەت كراون و پەڕێونەتەوە".
No comments:
Post a comment