راگەیاندنی پۆلیسی سلێمانی بڵاویکردەوە سێ کەسی تر کە سوکایەتیان بە هاوڵاتیەکی دەروون نەخۆش کردبوو دەستگیرکراون.
لە راگەیەندراوێکدا کە ئەمڕۆ دووشەممە ٥ی تشرینی دووەمی ٢٠٢٠ راگەیاندنی پۆلیسی سلێمانی بڵاویکردەوە، "لەبەرواری ١-١٠-٢٠٢٠ چەند تۆمەتبارێک بەفێڵ هاوڵاتی (م. ع. ق) دەبەنە باخێک لەسنوری مێرگەپان پاش گەشتنیان هەڵدەستن بەبەستنەوەی هاوڵاتیەکەو ئەشکەنجەدان و سوکایەتی کردن پێی و تاشینی سەری، بەشێوەیەک بەپێی ڕاپۆرتی پزیشکی ١٩ برینداری بەجەستەیەوە هەیە."
هاوڵاتییە دەروون نەخۆشەکە ناوی موبارەک شەریفە و لە گەڕەکی تاسڵوجەی شاری سلێمانی دادەنیشێت.
لە راگەیەندراوەکەی پۆلیسدا هاتووە "پاش کۆکردنەوەی زانیاری و بەدواداچون و وەرگرتنی بڕیاری بەڕێز دادوەری لێکۆڵینەوە لەسەر ڕوداوەکە، هێزەکانی پۆلیسی سلێمانی توانیان هەرسێ تۆمەتبارەکە لەماوەی ١٢ کاتژمێردا دەستگیربکەن، بەناوەکانی (ب. ا. ص) و (س. ا. ص) و (ا. ا. ص) کە هەستاون بەئەنجامدانی ئەم تاوانە."
پۆلیسی سلێمانی وتویەتی "لەئێستادا تۆمەتباران بەبڕیاری بەڕێز دادوەرو بەپێی ماددەی ٤٢١ لەیاسای سزادانی عێراقی ڕاگیراون و لێکۆڵینەوە لەڕوداوەکە بەردەوامە."
پێشتریش پۆلیسی سلێمانی دەستگیرکردنی پێنج کەسی دیکەی لەسەر هەمان دۆسیە راگەیاندبوو.
No comments:
Post a Comment