پرس میدیا
بەمەبەستی بەشداری کردن لەکۆبونەوەی لیژنەی هەماهەنگی سەربازی و ئەمنی بۆدووەمین جار هەرێم و بەغدا کۆدەبنەوە.
جەبار یاوەر، ئەمیندارى وەزارەتى پێشمەرگەى حکومەتى هەرێمى کوردستان رایگەیاند،" سبەى سێشەممە شاندێکى وەزارەتى پێشمەرگە سەردانى بەغدا دەکات بەمەبەستى بەشداریکردن لە کۆبونەوەى لیژنەى هەماهەنگى سەربازیى و ئەمنیى لە عێراق کە کۆبونەوەکان دەورین و بۆ دووەمین جارە کۆبونەوەکە ئەنجام دەدرێت لە نێوان هەردوولادا"
وتیشى، "لە کۆبونەکەدا دامەزراندنى ناوەندێکى هاوبەشى سەربازیى لە نێوان هەردوولادا لە ناوچەکانى گوێر و دیالە گفتوگۆیان لەبارەوە دەکرێت، بڕیاره ئیوارهى ههمان ڕۆژ بگهڕێینهوه بۆ كوردستان".
No comments:
Post a Comment