پرس میدیا
لیژنەی باڵای تایبەت بە لێکۆڵینەوە و تاوانەکانی داعش کێشەی ناوچە کوردستانیەکانی دەرەوەی ئیدارەی هەرێم لەحکومەتی هەرێم کۆبۆوە، هەوڵی بەجینۆساید ناساندنی تاوانەکانی داعش دەدرێت.
ئهمرۆ دووشهممە عەبدولحەمید خەسرۆ، بەرپرسی فەرمانگەی هەماهەنگی و بەدواداچوون لەئەنجوومەنی وەزیران لەکۆنڕانسێکی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند، لیژنەکەیان بۆ لێکۆڵینەوە و بەدواداچوون لەتاوانەکانی و جینۆسایدکردنی کوردانی شنگال و پێکهاتەکانی دەشتی نەینەوا لەلایەن داعش کەوا کۆمەڵێک بەڵگە و دیکۆمێنتیان کۆکردۆتەوە و لێکۆڵینەوەیان کردوە.
دەشڵێت، ئەم بەڵگانە دەبنە بنەمای ناساندنی تاوانەکانی داعش بەجینۆساید، بەهەماهەنگی تیمی لێکۆڵینەوەی نێودەوڵەتی لەتاوانەکانی ئەو گروپە تیرۆرستیە.
ئەوەشی خستەڕوو، حکومەت بەگرنگی دەزانێت بۆ ناساندنی ئەو تاوانانە بە جینۆساید، کە تاوانێکی قیزەون بوون بەرامبەر کورد و پێکهاتەکانی ئەو ناوچە کێشە لەسەرانە، لەکۆبوونەکەش جەختکراوەتە لەهەماهەنگی و هاوکاری لەنێوان لیژنە نێودەوڵەتیەکان و بەغدا، بۆیە پڕۆسەکە بۆ گەڕاندنەوە قەرەبووکردنەوەی مافەکانی ئەو هاوڵاتیانەی تاوانیان بەرامبەر کراوە.
ليست هناك تعليقات:
إرسال تعليق