پرس میدیا
دادگای هەمواركردنەوەی كەركووك بەرپرسێكی پێشووی ئەو شارەی بە شەش مانگ زیندانی حوكمدا ئەوەش بەهۆی لە دۆسیەی گرێبەستێكی تایبەت بە دروستكردنی كارگەی نایلۆن گەندەڵی کردووە.
ماڵپەڕی شەفەق نیوز بڵاویكردەوە، لەسەر سكاڵای خاوەنی كارگەیەكی بەرهەمهێنانی نایلۆن لە كەركوك، ئەمڕۆ دووشەممە ٥ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٠، دادگای هەمواركردنەوەی ئەو پارێزگایە، سزای شەش مانگ زیندانیكردنی بەسەر عەبدولكەریم حەسەن بەڕێوەبەری پێشووی شارەوانی كەركووك سەپاند.
بەگوێرەی فەرمانەكەی دادگا، تاوانبارەكە،ماوەیەك راوێژكاری پارێزگاری كەركوكیش بوو بۆ كاروباری خزمەتگوزاری و ئاوەدانكردنەوە، گرفتی بۆ دروستكردنی كارگەیەكی بەرهەمهێنانی نایلۆن لەو پارێزگایە دروستكردبوو، بەو هۆیەشەوە خاوەنی كارگەكە سكاڵای یاسایی لەدژی تۆمار كرد.
No comments:
Post a Comment