قادری حاجی عەلی هێشتا لە ژێر چاودێری چڕدایە و بێهۆشە - پرس میدیا

إعلان فوق المشاركات

قادری حاجی عەلی هێشتا لە ژێر چاودێری چڕدایە و بێهۆشە

قادری حاجی عەلی هێشتا لە ژێر چاودێری چڕدایە و بێهۆشە

پرس میدیا 
قادری حاجی عەلی سەرکردەی دیاری سیاسی بەهۆی تووشبوونی بە ڤایرۆسی کۆرۆنا هێشتا لە نەخۆشخانەدایە و بێهۆشە، بەڵام تەندروستی بەرەو باشتر ڕۆشتووە. 

سەرچاوەیەکی ئاگادار بەپرس میدیای راگەیاند دۆخی تەندروستی قادری حاجی عەلی لە چاو چەند رۆژی رابردوودا باشتر بووە و گۆڕانی بەسەردا هاتووە بەڵام هێشتا قۆناغی مەترسیداری بە تەواوی تێنەپەڕاندووە. 

سەرچاوەکە وتیشی ئێستا لە نەخۆشخانەی فاروق لە سلێمانی لە ژووری چاودێری چڕدایە و هێشتا ئامێری هەناسەندانی دەستکردی لەسەر دانراوە، پزیشکەکان بۆ ئەوەی کاریگەرییەکانی ڤایرۆسەکەی لەسەر کەمبکەنەوە بێهۆشیان کردووە. 

بەپێی زانیارییەکانی پرس، لە ٤٨ کاتژمێری ڕابردووەوە دەستکراوە بە بەکارهینانی پلازما بۆی، بەرگری جەستەی وەڵامی بۆ پلازماکە هەبووە بۆیە کاریگەری لەسەر تەندروستی داناوە. 

سەرچاوەکەی پرس ئەوەشی وت، ئەگەر تەندروستی بەوشێوەیە بەرەو باشتر بوون بڕوات لە ٢٤ کاتژمێری داهاتوو ئەگەری هەیە پزیشکەکانی لە بێهۆشیدا دەریبکەن و بە ئاگای بهێننەوە. 

لە ئیستادا تەنها هاوسەرەکەی لە نەخۆشخانە لەگەڵی دەمێنێتەوە و رێگە نادرێت هیچ کەسێکی تر سەردانی بکات. 

ماوەی زیاتر لە هەفتەیەکە قادری حاجی عەلی سەرکردەی دیاریی پێشووی یەکێتی نیشتیمانی و بزوتنەوەی گۆڕان بەهۆی تووشبوونی بە ڤایرۆسی کۆرۆنا تەندروستی تێکچووە و لە ژێر چاودێری چڕدایە.

ليست هناك تعليقات:

إرسال تعليق

بابەتی پەیوەندی دار

إعلان اسفل المشاركات

ماڵپەڕی پرس میدیا

بەشە سەرەکیەکان

دواین هەواڵ

نموذج الاتصال

الاسم

بريد إلكتروني *

رسالة *

پرس میدیا - Prs Media

پرس ، دامە زراوەیەکی میدیایی پیشەیی ئازادە دەبێتە بڵند گۆ و ئاوێنەی دەنگ و ڕەنگە جیاوازە نەبیستراو و نەبینراوەکان کلتور و فەرهەنگ و هــونــەری نــیـشـتـمـانیـی دەپـارێـزێـت و خـــەمـــی هـەمـیـشەی چەسپاندنی ئاشتی کۆمەڵایەتی و پێکەوە ژیان دەبێت ، پرس میدیا مەبەستیەتی نـەوەی ئـێسـتـاو داهـاتـوی نـیـشـتـمان بە ئاگابێت لـەسـەرجــەم پـرس و پـێشهاتەکانی دەوروبەری دەیەوێت بەزمانێکی بابەتیانە ئەو نەوەیە بدوێنێت

2019 - PRSMEDIA.NET / ALL RIGHT RESERVED ©