پرس میدیا
بەهۆی دواکەوتن و پێنەدانی موچەکانیانەوە بەڕێوبەرایەتی گشتی باجەکان و خانوبەرەی میری سلێمانی بایکۆتی دەوامیان ڕاگەیاند و تاپێنەدانی موچەکانیان دەرگای بەڕێو بەرایەتیەکەیان ناکەنەوە
کارمەندانی بەڕێوەبەرایەتی گشتی باجەکان و خانووبەرەی میری سلێمانی بایکۆتی دەوامییان کردووە و لە ئێستادا هەموو کارمەندان هاتونەتە دەرەوەی بەڕێوبەرایەتیەکە و کاروبای هاوڵاتیان راناپەڕێنن.
ئاماژەی بەوەشكرد، هۆکاری راگەیاندنی بایکۆتی ئەو کارمەندانە بۆ ئەوە دەگەڕێتەوە کە نزیکەی ٥٠ رۆژە موچەی فەرمانبەران دواکەوتووە و داوای پێدانی موچەکانیان دەکەن و باس لەوەشدەکەن، "تا موچەیان پێنەدرێت دەستبە دەوامناکەنەوە."
ئەوەش لە کاتێکدایە، حکومەتی ھەرێم تەنیا سێ موچەی ئەمساڵی دابەشکردووە، کە دوو موچەیان بە لێبڕینت ٢١٪ەوە بووە و ئێستاش چاوەڕوانی ٣٢٠ ملیارەکەی بەغدا دەکات بۆ دابەشکردنی چوارەم موچەی ئەمساڵ بە لێبڕینی ١٨٪ەوە.
ئەمەش لەکاتێکدایە کە فەرمانبەران و مامۆستایان دوو مانگ جارێ چارەکە مووچە وەردەگرن
No comments:
Post a Comment