پرس میدیا
ئەندامێکی مەکتەبی سیاسی پارتی دیموکراتی کوردستان لە لێدوانێکیدا دەستەی بەڕێوبردنی حەشدی شەعبی بە دەسەڵاتی داعش چواند و ئەمە لایەنگرانی حەشدی شەعبی توڕەکرد.
هەر لەسەرەتاوە هاوپەیمانی فەتح بە سەرۆکایەتی هادی عامری خۆی کرد خاوەنی دۆسییەی ڕوبەڕوبونەوەی ئەو وتەیەی هۆشیار زێباری، ئەندامی مەکتەبی سیاسی پارتی.
هۆشیار زێباری قسەکەی لەسەر حەشد کرد و شەقامی شیعی بە توڕەی بەجێهێشت
چەند ڕۆژێک پێش ئێستا، هۆشیار زێباری ئەندامی مەکتەبی سیاسی پارتی دیموکراتی کوردستان لە چاوپێکەوتنێکدا لەگەڵ کەناڵی حوڕەی عێراقی ڕایگەیاند، "هەرێمی کوردستان لایەنگری ئەمریکایە و ئێستا حەشدی شەعبی وەک چۆن داعش پێشتر هەرێمی کوردبووە ئامانج ئێستا ئەوان دژی هەرێمی کوردستان وەستاون".
ئەمە سەرەتای خۆشکردنی ئەو ئاگرەبوو کە لەکۆتاییدا بارەگای پێنجی پارتی دیموکراتی کوردستانی لە بەغداد سوتاند.
قەبارەی توڕەبوونی حەشد و لایەنگرانی کاتێک دەرکەوت کە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق، دانیشتنی ڕۆژی 14ی ئەم مانگەی بەهۆی ناکۆکی نێوان ژمارەیەک لە پەرلەمانتارانی پارتی دیموکراتی کوردستان و هاوپەیمانیی فەتح بۆ کاتێکی نادیار دواخست.
ليست هناك تعليقات:
إرسال تعليق